تویتەر هۆشداری بە خامنەیی دەدات

0

نوچەنێت: فەردا

بەهۆی بوونی ئاماژەی توندوتیژی و هیواخواستن بۆ مەرگی مرۆڤ، کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، تویتێکی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی سڕیوەتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، رۆژی هەینی رابردوو، کۆمپانیای تویتەر لە رایگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکردوە، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی تویتەر و بونی ئاماژەی توندوتیژی و هیوا خواستن بۆ مەرگی مرۆڤ هەستاون بەسڕینەوەی تویتێکی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

تویتەکەی خامەنەیی، ئاماژەی بە بڕیارێکی روحوڵڵا خومەینی، رێبەری باڵای ئێران لە ساڵی ١٩٨٩ دا کردبوو، کە داوای کوشتنی نوسەری بریتانی بەرەگەز هندی “سەلمان روشدی” کردبوو پاش بڵاوکردنەوەی رۆمانەکەی بەناونیشانی “ئایەتە شەیتانییەکان”.

رۆمانی “ئایتە شەیتانییەکان”ی سەلمان روشدی، لەسەروبەندی بڵاوکردنەوەیەدا ناڕەزایەتی زۆری ئێرانی لێکەوتەوە و نوسەری رۆمانەکەیان بەکافر لەقەڵەمدا.

بەپێی یاساکانی تویتەر-یش، هەر بەکارهێنەرێک پێشێلی یاساکانی بکات بۆی نییە جارێکی دیکە تویت بکاتەوە، ئەگەر تویتی پێشوی نەسڕێتەوە، هاوکات تویتەر بۆی هەیە سکاڵا لەدژی پێشێلکاری بەکارهێنەرانی تۆماربکات و بۆشی هەیە تویتێک لە شوێنی تویتی سەرپێچیکار بکات و ئاماژە بەوەبکات ئەم تویتە گونجاو نییە لەگەڵ بەکارهێنەرانیدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com