نوچەنێت-الجزیرە
سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب هەڵوەشاندەوە
بە گوێرەی کەنالێ جەزیرە، ماتیۆژ مۆراویتسکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا بەرنامەی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە.
ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا دوای ئەوە دێ، کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی گوتی، پۆڵەندا لە قەزییەی هۆلۆکاست و کوشتاری جوولەکەکان دەستی هەبووە وهاوکاری ئەڵمانیای نازی کردووە.
لە ئێستادا مۆراویتسکی، وەک ناڕەڕازیی و کاردانەوەی بەرامبەر بەم لێدوانەی نەتانیاهۆ، سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندۆتەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وێڕای رەتکردنەوەی ئەم تۆمەتە رایگەیاندووە، ئەوەی روویداوە جۆرێکە لە ناتێگەیشتینی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا.