ئەڵمانیا بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی داعش مەرجی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، دادگایی کردنی دیلەکانی داعش، بە پێی داوای سەرۆکی ئەمریکا مەرجدارە.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە داوای سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ دادگایی کردنی دیلەکانی داعش لە وڵاتانی ئەوروپی، ڕایگەیاند: دادگایی کردنی دیلەکانی داعش لە وڵاتانی ئەوروپی بەندە بە ئامادەبوونیان لە سەر خاکی ئەم وڵاتانە.

بە گوتەی هایکۆ ماس، دادگایی کردنی دیلەکانی داعش لە رووی قانوونییەوە پێویستی بە بەڵگە و زانیاری تەواو هەیە و تا کاتێک ئەم بەڵگانە لە بەر دەست نەبن، ناکرێ هیچ هەنگاوێک بنرێ.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەشڵێت “ئەندامانی داعش، کە لە ڕووی قانوونییەوە وەک هاوڵاتی ئەڵمانیا دەناسرێن، دەتوانن بگەڕێنەوە ئەم وڵاتە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com