نوچەنێت-تەلەفزیۆنی ئیسرائیل
تەلەفزیۆنی فەرمی ئیسرائیل، دیدارێکی نهێنی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتێکی عەرەبی ئاشكرا دەکات.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، مانگی سێبتەمبەری ڕابردوو بە شێوەی نهێنی لە گەڵ ناصر بوریطە، وەزیری دەرەوەی مەغریب کۆبۆتەوە.
کەنالێ تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، ئەم دیدارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک ئەنجام دراوە.
ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی ئیسرائیل و مەغریب، بابەتی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەی نێوان نەتانیاهۆ و بوریطە بووە.