نوچەنێت-جیرۆزالیم پۆست
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کوێت رایگەیاند، کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مانگی داهاتوو سەردانی کوێت دەکات.
خالد الجاراللە، جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت ئاشکرای دەکات، کە مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی سێهەمی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان واشنتۆن-کوێت، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
پێشتر پەمپیۆ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا کوێتییەکەی ڕایگەیاندووە، لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
بەرەنگاربوونەوەی ئێران، بابەتی سەرەکی سەردانەکانی ماوەی ڕابردووی پەمپیۆ بۆ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بووە.