نوچەنێت-سی.ئێن.ئێن
پێگەیەکی رۆژئاوایی دەڵێت، بە سەدان چەکداری داعش ڕوویان کردۆتە ناوچەکانی عێراق.
بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا دەڵێت، زیاتر لە ١٠٠٠ چەکداری داعش لە سوریاوە چووونەتە ناو خاکی عێراق.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە سەربازیەی ئەمریکا، زیاتر لە هەزار چەکداری داعش لە ناوچە شاخاوی و بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق جێگیر بوونە.
سەرچاوەکە باس لەوەش دەکاتە، کە ئەم هێزەی داعش زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار پارەی نەغدی پێیە.
دەگوترێ ژمارەیەک لە ئەندامانی قاعیدە تێکەڵ بەم هێزەی داعش بوونە.