نوچەنێت-ریانۆڤێستی
سەرۆککۆماری تورکیا، باس لە پەیوەست بوونی عێراق و لوبنان بە گفتوگۆکانی ئاستانا دەکات، کە تایبەتە بە چارەسەری سیاسییانەی قەیرانی سوریا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: گفتوگۆکانی ئاستانا وەک هەنگاویكی دیپلۆماسی شان بە شانی گفتوگۆکانی جنێف، بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت.
ئەردٶغان جەختیش دەکاتەوە، کە گفتوگۆکانی ئاستانا نابێتە جێگرەوەی کۆبوونەوەکانی جنێف.
ئەردۆغان هەروەها دەڵێت، بە دووری نازانن، کە بە هاوبەشی لە گەڵ ئێران و روسیا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە پارێزگای ئیدلیب ئەنجام بدەن.