نوچەنێت-دویچەولە
وەزیری کاروباری دەرەوەی عەمان دەڵێت، ئیسرائیل وڵاتێکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
یوسف بن علوی، وەزیری دەرەوەی عەمان، لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی “دویچەلە”ی ئەڵمانیا بۆ یەکەمین جار ئیسرائیل وەکوو وڵات ناودەبات.
جێی ئاماژەیە، لە ماوەی رابردوودا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەردانی عەمانی کرد.
وەزیری دەرەوەی عەمان هەروەها دەڵێت: ئەگەر ئیسرائیل دەیهەوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کیان بێت، دەبێ نیگەرانی دەرهاویشتەکانیشی ببێت.