ئیمران خان: سعودیە بە هاوپەیمانی سەرەکی دەناسین

0

نوچەنێت-عکاظ

سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەڵێت، رێگە بە هیچ وڵاتێک نادەین بەرژەوەدنیەکانی سعودیە بکاتە ئامانج .

ئیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی عکاظ ی سعودیە دەشڵێت: هاوپەیمانی ئیسلامی-عەرەبی، کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات، نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک.

بە گوتەی ئیمران خان، پاکستان و سعودیە، سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی، ڕوانگە و هەڵوێستی هاوبەشیان هەیە و سەردانەکەی عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ پاکستان، هەلێكی زێڕینە بۆ کۆتایی هێنان بە ئالٶزی و قەیرانە ناوچەییەکان.

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت ئەگەری هێرش بۆ سەر سعودیە، سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەڵێت “ریاز بە هاوپەیمانی سەرەکی خۆمان دەزانین و رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین هێرش بکاتە سەر سعودیە و لەم بارەوە هەڵوێستمان ڕوون و یەکلایە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com