ترەمپ پەیامێکی هەڕەشەئامێز ئاراستەی ئەوروپا دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئازادکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لەلای هەسەدە دەکات.

ئەو چەکدارە ئەوروپییانەی داعش، لە شەڕەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لەگەڵ داعش بە دیل گیراون و لە زیندانەکانی هەسەدەدان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، داوای لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە ٨٠٠ چەکداری خۆیان، کە پەیوەندییان بە داعشەوە کردبوو، وەربگرنەوە.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، کە خەلافەتەکەی داعش لە سەروبەندی رووخانە و هەڕەشەی لە وڵاتە ئەورووپییەکان کردووە، کە ئەگەرچەکدرە داعشەکانی خۆیان وەرنەگرنەوە، ئەوا “باش نییە ناچار بکرێین ئازادیان بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com