ئەمریکا ژمارەیەک لە هێزەکانی کشاندەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سوپای ئەمریکا، سەدان کەس لە هێزەکانی خۆی لە سەر خاکی ئەفغانستان کشاندەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سوپای ئەمریکا هەزار کەس لە هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کشاندەوە.

جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، رەتی دەکاتەوە کشانەوەی هێزەکانیان پەیوەندی بە دانوستان لە گەڵ تاڵیبان هەبێت.

بە گوتەی جەنەڕاڵ ڤۆتێل، کشانەوەی ئەم هێزانە، تەنها بۆ هەماهەنگی زیاتر و لێهاتوویی زیاتری سوپای وڵاتەکەیەتی.

پێشتر تاڵیبان رایگەیاندووە، کە بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، پێشمەرجی سەرەکییانە بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا.

ئەمریکا لە ئێستادا ١٤ هەزار هێزەی ئامادەی لە ئەفغانستان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com