ئەردۆغان ئەمریکا تۆمەتبار دەکات

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە لە پەیوەندی لە گەڵ ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن رەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەبارەی مل نەدانی ئەمریکا بۆ رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن، بەتوندی رەخنەی لە بەرپرسانی واشنتۆن گرت.

ئەردۆغان لەم بارەوە ڕایگەیاند، کە ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ پرسی رادەستکردنی گولەن ڕاستگۆ نییە و هەڵوێستێکی نەشیاویان گرتۆتە بەر.

فەتحوڵڵا گولەن، لە لایەن ئەنقەرەوە بە پلانداڕێژەری سەرەکی کودەتای ٢٠١٦ی تورکیا تۆمەتبار کراوە. گولەن لە ئێستادا نیشتەجێی ئەمریکایە و ئەم پرسەش بۆتە خاڵێکی ناکۆکی لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com