نوچەنێت-شەرقولئەوسەت
نێردەی تایبەتی ئیدارەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەڵێت، گوشارەکان بۆ سەر ئێران و ئەو گروپانەی، کە شەڕی بە وەکالەت بۆ ئێران دەکەن، توندتر دەکەینەوە.
برایان هوک، بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: هیچ وڵاتێکی بەشداربووی کۆنفرانسی وۆرشۆ بەرگری لە ئێران نەکرد، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ ئێران لە نێوان ئەمریکا و ئەوروپا، جیاوازی بۆچوون هەیە، بەڵام ئەم جیاوازیانە تاکتیکین.
بە گوتەی برایان هوک، لە سەرجەم ئەو کێشە و ئاڵۆزیانەی، کە لە ناوچەکە دایە، ئێران دەستی باڵای تێدا هەیە، ئێمە نەمانبیست، کە هیچ وڵاتێک بەرگری لە ئێران و سیاسەتەکانی بکات.