عێراق هەوڵی نێوەندگیری دەدات

0

نوچەنێت-میدڵ ئێست

سەرچاوەکانی ئاگادار دەڵێن، لە کاتێکدا، کە بارگرژی ناوچەیی و بە تایبەت کێشە نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی لەوپەڕی خۆیدایە، بەغدا هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان تاران و لایەنە عەرەبیەکان دەدات.

بە گوێرەی پێگەی میدڵ ئێست، بەغدا لەم نێووەدا هەوڵ دەدات، کە عێراق نەبێتە مەیدانی ململانێی تاران و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە.

بە گوێڕەی زانیاریەکانی میدڵ ئێست، دەزگای دیپلۆماسی عێراق، بەرامبەر بەم گرژیانە سیاسەتێکی دیاریکراوی بۆ خۆی هەیە و بەغدا دەیهەوێ ببێتە پردێک بۆ لەیەک نزیککردنەوەی ڕووانگەی ئێران و وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا.

میدل ئێست ئاشكراشی دەکات، کە بەغدا لەم بارەوە هەوڵی خۆی دەدات و هاوکات لە گەڵ ئەوەی، کە سیاسەتی نێوەندگیری گرتۆتە بەر، لە هەمان کاتدا نایشیهەوێ ببێتە قوربانی ئاڵۆزی و رکابەرایەتی ناوچەیی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com