نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی فێبریوەری، رۆژێک دوای هۆشداری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێداگرە لە سەر کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ی روسیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاتی گەڕانەوەی، کە کۆبوونەوەی سۆچی ئەم لێدوانەی خستەڕوو. ئەردۆغان گوتیشی: پابەندی رێککەوتنی کڕینی سیستەمی دژەموشەکی ئێس-٤٠٠، روسیاین و هەر بۆیە هیچ هۆکاری نابینین، کە لەم بڕیارەی خۆمان بکشێینەوە.
ئەمریکا رۆژی ١٥ی فێبریوەری، بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی کڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ی بۆ تورکیا دیاری کردبوو، هۆشداریشی دابوو ئەگەر ئەنقەرە لە سەر ئەم بڕیارەی خۆی پێداگر بێت، ئامادە نابێ موشەکی پاتریۆت بە تورکیا بفرۆشێت.
واشنتۆن هەروەها ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە، ئامادەنابێ فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری ئێف-٣٥ رادەستی تورکیا بکات.