دوایین هەڵوێستی ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێران هەڕەشەی جیدییە بۆ سەر ناوچەکە و سەرەکیترین سپۆنسەری تیرۆریزمی جیهانییە.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە میانی گوتارێک لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بە ئاماژەکردن بە ئەنجامەکانی کۆنفرانسی وۆرشۆ، کە لە پۆڵەندا بەرێوەچوو، گوتی: ئێران گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکرێت.

مایک پێنس، هەروەها ئێرانی بە ئەنجامدانی کاروباری تیرۆریستی لە سوریا و یەمەن تۆمەتبارکرد و گوتیشی بە توندی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات.

جێگری ترەمپ ڕاشیگەیاند، کە کاتی هاتووە هاوبەشە ئەوروپییەکان لە رێککەوتنی ئەتۆمی بکشێنەوە و لە رووی دیپلۆماسی و بە جێبەجێکردنی سزاکانی سەر ئێران، هاوکاری واشنتۆن بن.

ئەم لێدوانەی پێنس لە کاتێکدایە، کە فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رۆژی رابردوو ڕایگەیاند، کە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ئەولەوییەتی ئەم یەکیێتییەدایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com