نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە میۆنشن کۆبوونەوە.
لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمریکا باس لە تێکشکانی یەکجاری داعش لە ڕووی سەربازییەوە دەکەن، وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعش، لە بارەی چۆنیەتی رێکخستنی هێزەکانیان لە سوریا و داهاتووی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە.
بە گوێڕەی لێدوانی بەرپرسانی هاوپەیمانان، داعش لە ئێستادا تەنها ناوچەیەکی سنوورداری لە دێرەزوور لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات گەمارۆ دراون.
نزیک بە ٢٠ وڵاتی ئەندام لەم هاوپەیمانێتییە بەشداری کۆبوونەوەیەکی میۆنشنن.
بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و هەروەها ئایندەی کورد لە سوریا، تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم کۆبوونەوەن.