نوچەنێت-النشرە
وەزیری کاروباری دەرەوەی بەحرێن، وێڕای جەخت کردنە سەر ئاساییە کردنەوەی پەیوەندەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئیسرائیل راشیگەیاند، کە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ئێران بە بەراورد لە گەڵ کێشەی فەلەستین، گرنگتر و هەستیارترە.
خالد بن احمد ال خلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرێز دەڵێت: لە دۆخی ئێستادا بەرەنگاربوونەوەی ئێران گەلێک لە کێشەی فەلەستینییەکان گرنگتر و هەڕەشەکانی ئێرانیش جدیترن.
بە گوتەی وەزیری کاروباری دەرەوەی بەحرێن، لە دوای چارەسەری کێشەی نێوان فەلەستینەکان و ئیسرائیل، بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە ئەولەوییەتدایە.
وەزیری دەرەوەی بەحرێن دەشڵێت “ئێران لە هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ تیرۆریستان بەردەوامە و پایتەختی بەحرێن لە ژێر مەترسی و هەڕەشەکانی تاراندایە”.