نوچەنێت-عەرەبی ٢١
وەزیری دەرەوەی ئیمارات دەڵێت، ئیسرائیل بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، مافی ڕەوای بەرگری لە خۆی هەیە.
عبد الله بن زاید آل نهیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیمارات، لە میانی گوتارێک لە کۆنفرانسی وۆرشۆ، جەخت دەکاتە سەر مافی بەرگریکردنی ئیسرائیل لە خۆی و دەشڵێت “هەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان دەخوازێ، کە تەل ئەبیب کاردانەوەی خۆی هەبێت”.
لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وۆرشۆ، بە بەشداری دەیان وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.
بە گوێڕەی ئاژانسەکانی جیهان، بەشێکی زۆری لێدوان و هەڵوێستی سەرانی جیهان لە دژی ئێران و گروپە توندڕەوەکانی ژێر دەسەڵاتی تاران بووە.