نوچەنێت-رۆیتەرز
بە گوێڕەی دوایین ڕاپۆرت کە سەبارەت بە دۆخی وڵاتانی شەڕلێدراو بڵاو بۆتەوە،ساڵانە نزیک بە ١٠٠ هەزار منداڵی کۆرپە بە هۆی جەنگ و قەیرانی سەربازی گیانیان لە دەست دەدەن.
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی ناحکومی منداڵان بپارێزن، ساڵانە هەزاران کۆرپەی شیرخۆر بە هۆی زیانەکانی شەڕەوە گیانیان لە دەست دەدەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧، بە لانی کەمەوە ٥٥٠ هەزار منداڵی شیرخۆر لە وڵاتانی شەڕلێدراوی جیهان، بە هۆی برسیەتی، نەبوونی خزمەتگوزاری و تەندورستی و دەرمان، گیانیان لە دەست داوە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، تا دێ زیانەکانی شەڕ بۆ سەر منداڵانی جیهان زیاتر دەبێت.