نوچەنێت: ئاژانسەکان
سه‌رۆككۆماری ئێران دەڵێت، لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەین و پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی كوردانی سوریا پارێزراو بێت.
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له سوچی رایگه‌یاند، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سوریا، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بن.
رووحانی جه‌ختیشیكرده‌وه، کە پێویسته ته‌واوی خاكی سوریا له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شقەوە كۆنترۆڵ بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى توركيا له باره‌ى ره‌وشى ئێستاى باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، رووحانى گوتى: هه‌ڵبەت دەبێ نیگەرانییەکانی تورکیاش لەبەرچاو بگیرێن و ئێمە لە نیگەرانییەکانیان تێدەگەین، بەڵام پێمان وایە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سوریا و جێگیر بوونی هێزەکانی حکومەت لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان باشترین رێگایە بۆ رەواندنەوەی ئەم نیگەرانییانە.
رووحانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه له ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سوريا بۆ ناوچه‌كانى باكورى سوريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، پێويسته مافى كورد له ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگيرێت. گوتيشى “پێویستە دەسەڵاتی حکومەتی سوریا لە ناوچەکانی باكورى سوريا و رۆژهه‌ڵاتى فوراتیش، وەک ناوچەکانی دیکەی سوریا سەقامگیر بکرێ. ئەمە دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە و یەک لەوانیش کوردەکان بێت، کە ساڵانێكى درێژ لەو ناوچەیە ژیاون و بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی سوریان.