پوتین داوایەک ئاراستەی ئێران و تورکیا دەکات

0

نوچەنێت-ئاسۆشیتدپرێس

سەرۆکی روسیا لە میانی کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرانی ئێران و تورکیا لە سۆچی داوای لەم دوو وڵاتە کردووە، کە هەوڵی سەرکوت و لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە پارێزگای ئیدلئب بدەن.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، لە دەستپێکی خولی نوێی گفتوگۆکانی سۆچی، کە سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕوسیا، تیایدا بەشدارن جەختی کردەوە سەر گەیشتن بە رێککەوتن لە ناوچە ئاڵۆزەکانی سوریا و گرەنتی کردنی ئاگربەست لەم ناوچانە.

پوتین هەروەها جەختی لە سەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ سەر بەرەی نوسرە لە پارێزگای ئیدلیب کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی فێبریوەری، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی تاران و مۆسکۆ و ئەنقەرە لە شاری سۆچی دەستی پێکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com