نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەڵێت، دەبی هاوپەیمانییەکی هەمە لایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت ئێران پێکبێت.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەراوێزی کۆنفرانسی وۆرشۆ لە پۆڵەندا، گوتیشی: دەبێ هاوپەیمانییەکی بەربڵاو لە ئاستی هاوکاری نێودەوڵەتی پێکبێنین، چونکە هیچ وڵاتێک ئامادە نییە بینەری هەڕەشەکانی ئێران بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سوریا، یەمەن، ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، بە پرسە هەستیار و گرنگەکانی ناوچە وەسف کرد و جەختیشی کردەوە، بەبێ هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی ناکرێ چارەسەری ئەم کێشانە بکرێت.