نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە ئامادەبوونی لە لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، ڕایگەیاند: ئێران و فەرەنسا بۆ گەڕاندنەوەی باڵیۆزەکانیان لە دانوستاندان.
ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەشڵێت، تا ئەو کاتەی ئێڕان پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت، دەکرێ لە سەر هەندێک خاڵی هاوبەش رێککەوتن و ڕوانگەی هاوبەشمان هەبێت.
دوای ئەوەی، کە هێرشکرایە سەر کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی موجاهدینی خەڵکی ئێران لە پاریس، فەرەنسا تارانی بە دەستوەران لەم هێرشە تۆمەتبار کرد و باڵیۆزی خۆی بانگهێشت کردەوە.