نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ژمارەیەک لە دامەزراوە و بەرپرسانی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
پێگەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کە ٩ بەرپرسی ئێرانی و دوو دامەزراوەی سەر بە حکومەتی ئەم وڵاتە خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی خەزێنەداری، بە نوێترین سزای واشنتۆن بۆ سەر ئێران هەژمار دەکرێت.
ئەمریکا هۆکاری ئەم گەمارۆیانەی گەڕاندۆتەوە بۆ هاوکاری ئەم دامەزراوە و بەرپرسانە لە گەڵ سوپای سایبەری ئێران.