نوچەنێت-سپۆتنیک
باڵیۆزی قەتەر لە روسیا پشتڕاسی دەکاتەوە، کە ئەم وڵاتە بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ لە گەڵ مۆسکۆ لە دانوستاندایە.
فهد بن محمد العطیه، باڵیۆزی قەتەر لە روسیا دەشڵێت: ئێمە بە سعودیەکان ناڵێین چۆن پەیوەندیەکانیان رێکبخەن، رێگەش بە ریاز نادەین لە بارەی کڕینی سیستمی دژە موشکەی ئێس-٤٠٠ روسی، ئیرادەی خۆیان بە سەر ئێمەدا بسەپێنن.
بە گوتەی باڵیۆزی قەتەر لە مۆسکۆ، ریاز ڕایگەیاندووە لە ئەگەری کڕینی ئەم سیستمە دژە موشەکییە، سعودیە بژاردەی سەربازی بەرامبەر بە قەتەر بەکاردێنێ.
ساڵی ٢٠١٧، هەر یەک لە وڵاتانی سعودیە، بەحرێن، ئیمارات و میسر، قەتەریان بە پشتیوانی کردنی تیرۆریزم تۆمەتبار کرد و ئابلۆقەی تەواویان بە سەر ئەم وڵاتەدا سەپاند، لەم ڕووەوە قەیرانی دیپلۆماسی نێوانیان دەستیپێکرد.