نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی لە گەل ئەمریکییەکان، دوو داواكاریی هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٣-٢-٢٠١٩، رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودیی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ی “باوه‌ڕپێكراوی عێراقی” ئاشكرای كردووه، كه “عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوو داواكاریی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه. یه‌كه‌میان داوای هاوكاریكردن بووه بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا. دووه‌میان رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران له‌و رووه‌ی په‌یوه‌ندیی به سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێرانه‌وه هه‌یه”.
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه سعوودییه‌كه گوتوویانه “عادل عه‌بدولمه‌هدی، داوایكردووه پاتریك شاهان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت بێته عێراق، چونكه ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراقی، زانیاریی باوه‌ڕپێكراویان هه‌یه و له كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی داعش، ئه‌وه‌یان بۆ روون بووه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه پلانی تۆكمه‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌ی عوكاز ده‌ڵێن “دۆسێی سزاكانی سه‌ر ئێران به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی جێگیر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و واشنتن به‌ڵێنیداوه له چه‌ند بوارێكدا عێراق بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستكراوه بكات.