نوچە-سپۆتنیک
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، سەبارەت بە فرۆشتنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ بە ئێران ڕوونکردنەوە دەدات.
ڤلادمیر یێرماکۆف، رەتیدەکاتەوە کە ئێران داواکاری بۆ کڕینی ئێس-٤٠٠ دابێتەوە مۆسکۆ.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی داواکاری ئێران بۆ فرۆشتنی سیستمی دژە موشەکی ئێس-٤٠٠ روسی، یێرماکۆف دەڵێت، باشتر وایە ئەم پرسیارە ئاراستەی وەزارەتی بەرگری روسیا بکرێت.
پێشتریش باڵیۆزی روسیا لە ئێران گوتوویەتی، تاران هیچ داواکارییەکی بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ روسی رادەستی مۆسکۆ نەکردووە.