نوچەنێت
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت، گویشتە بەغدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-٢-٢٠١٩، پاتریک شانەهان، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت، گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق.
بڕیارە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، کۆ ببێتەوە.
بەپێی هەواڵەکان، بڕیارە وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت سەردانی شاری هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، کۆ ببێتەوە.