نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی وۆرشۆ سەردانی پۆڵەندا دەکات.
مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، هەروەها سەردانی بەلجیکا دەکات و سەبارەت بە هەڕەشەکانی تاران و مۆسکۆ، لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
خولەی سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، رۆژانی ١١ بۆ ١٥ی فێبریوەری بەردەوام دەبێت. هەنگاریا، سلۆاکیا، پۆڵەندا، بەلجیکا و ئایسلەندا، ئامانجی دواتری سەردانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێت.
مایک پەمپیۆ پیشتر ڕایگەیاندووە، کە ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسی وۆرشۆ، “کۆماری ئیسلامی ئێرانە”.
ئێران بە توندی رەخنەی لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفرانسە گرتووە.