نوچەنێت
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) رایدەگەیەنێت، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشیان له میانی دوا ئۆپراسیۆنی سه‌ر دوا مۆڵگه‌كانی داعشیان له رۆژهه‌ڵاتی سوریا كۆنترۆڵ كردووه.
ئێستا چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، له دوایین پێگه‌ی خۆیان، له ناوچه‌ی “باغوز” له پارێزگای دێره‌زوور، گه‌مارۆدراون. ناوچه‌ی باغوز، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاری دێره‌زوور و نزیك سنووری نێوان سوریا و عێراقه و دوایین رووبه‌ره، كه هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش ماوه.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی میدیای هه‌سه‌ده به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه: شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده تا ئێستا ٤١ پێگه‌ی داعشیان كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه رووبه‌ڕووی هێرشی پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه‌و توانراوه تێكبشكێنرێن.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ٤٠٠ تا ٦٠٠ چه‌كداری داعش له دوا مۆڵگهكانیاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیشیان چه‌كداری بیانین، به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانیش ٥٠٠ تا ١٠٠٠ هاوڵاتی سڤیل له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا گیریانخواردووه.
بالی هه‌روه‌ها دەڵێت “زیاتر له ٢٠ هه‌زار هاوڵاتی سڤیل له ماوه‌ی ١٠ رۆژی رابردوودا ده‌رباز كراون و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌می داهاتووشدا كۆتایی سه‌ربازیی داعش له‌و ناوچانه‌دا ده‌بینرێت”.