نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا کات و شوێنی دیداری خۆی لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باکور ڕاگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند: نوێنەرانی من ئەم دواییانە و دوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجامبەخش، لە کۆریای باکور گەڕاونەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەکەیدا دەڵێت، سەبارەت بە کات و شوێنی دیداری دووەم لە گەڵ کیم جۆنگ ئون رێککەوتن کراوە. ئەم دیدارە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی فێبروەری، لە هانۆوی پایتەختی ڤیێتنام ئەنجام دەدرێ.
ترەمپ جەختیش دەکاتەوە کە چاوەڕێی دیدار لە گەڵ ئون و بەرەوپێش بردنی ئاشتیە.