نوچەنێت
سەندیکای مامۆستایانی عێراق، ماوەی دوو رۆژ مانگرتن رادەگەیەنێت.
سەندیکای مامۆستایانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٩-٢-٢٠١٩، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: مامۆستایانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان)، لە هەر دوو رۆژی ١٧ و ١٨ـی ئەم مانگە، ناچنە قوتابخانە و ماندەگرن.
سەندیکاکە هۆکاری ئەو مانگرتنەی بۆ جێبەجێنەکردنی داخوازیی مامۆستایان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە گێڕاوەتەوە و رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی هەڵە لە مانگرتنەکە روونەدات، مامۆستایان لەو دوو رۆژەدا ناچنە قوتابخانە، نەک ئەوەی بچنە قوتابخانە بەڵام نەچنە پۆلەکان.