کار بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکرێ

0

نوچەنێت-ئانادۆڵ

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ئاشكرای دەکات، کە شاندێکی هاوبەشی ئەنقەرە و واشنتۆن بە مەبەستی هەماهەنگ کردنی پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پێکهاتووە.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: گروپێکی هاوبەش لە نێوان تورکیا و ئەمریکا، بۆ هەماهەنگ کردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پێکهاتووە.

چاوش ئۆغڵو، بە ئاماژەدان بە دواکەوتنی نەخشەڕێگای منبەج گوتی، جێبەجێکردنی ئەم نەخشەڕێگایە سەرباری کێشە و گرفتی زۆر، بە خێرایی دەچێتە پێش. وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆکاری دواکەوتنی نەخشەرێگاکەشی بۆ لایەنی ئەمریکی گەڕاندۆتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بە ئامادەبوونی هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە لە منبەج کرد و گوتیشی “ئەمریکا کوردەکانی لە گەڵ چەکدارانی یەپەگە خستۆتە ڕیزێکەوە و دەبێ هەر چی زووتر ئەم ناوچەیە جێ بهێڵن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com