هەوڵی تیرۆرکردنی بەغدادی شکستی هێنا

0

نوچەنێت-گاردیان

پێگەیەکی رۆژئاوایی باس لە شکستهێنانی پلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی رێکخراوی داعش دەکات.

ڕۆژنامەی گاردیان لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: ئەبوبەکر بەغدادی، مانگی ڕابردوو هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە. بە گوێرەی زانیاریەکانی گاردیان، مانگی رابردوو، ژمارەیەک لە چەکدارە بیانیەکانی ریزەکانی داعش هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەم رێکخراوەیان داوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی گاردیان، رۆژی ١٠ـی جانیوەری، لە شارۆچکەیەک لە نزیک ناوچەی هەجین هەڵکەوتوو لە پارێزگای دێرەزوور، کودەتایەیەک لە دژی بەغدادی رێکخراوە.

دوای ئاشکرابوونی پلانەکە، شەڕ وتێکەهەڵچوونی سەربازی لە نێوان پارێزەرەکانی (حیمایە) بەغدادی و چەکدارانی بیانی ناو ریزەکانی داعش روویداوە.

لە ئەنجامدا بەغدادی لە تەقەی چەکدارە بیانیەکان ڕزگاری بووە و بەرەو ناوچەیەکی دیکە هەڵهاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com