نوچەنێت: ئاژانسەکان
گوتەبێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا وەک وەڵامێک بۆ تورکیا رایگەیاند، پێويسته دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سوريا، هێزه‌كانى سورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) نه‌كرێنه ئامانج.
هه‌سه‌ده، پێكهاتووه له شه‌ڕڤانى كورد و عه‌ره‌ب و كريستيان و ئه‌و توركمانانه‌ى بڕوايان به پێكه‌وه‌ژيان له‌گه‌ڵ كورد و عه‌ره‌ب هه‌يه و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) به كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزه داده‌نرێت، كه ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانى خۆى ناويان ده‌بات و هه‌وڵ بۆ پاراستنيان له هێرشى توركيا و سووريا بۆ سه‌ريان ده‌دات.
رۆبرت بالادينۆ، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا گوتى “له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له ئاستى جياوازدا زۆر قسه‌مان كردووه و باسى ئه‌وه كراوه، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سوريا به شێوه‌يه‌كى ئارام به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌قامگيرى له ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌دى بهێنرێت”.
رۆبرت بالادينۆ گوتيشى “به روونى رامانگه‌ياندووه، كه هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناكرێت بكرێنه ئامانجى هێرشى سه‌ربازى و بێگومان هێزه كوردييه‌كانى ناو هه‌سه‌ده‌ش به هه‌مان شێوه نابێت بكرێنه ئامانجى هيچ كرده‌يه‌كى سه‌ربازى”.