نوچەنێت: ئاژانسەکان
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای دەکات، له ساڵی ٢٠٠٣ەوە تاوهكو ئێستا، زیاتر له ٣٦ ههزار و ٥٠٠ سهربازی ئەمەریکی له عێراق و سوریا كوژرا و برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڵاویکردووەتەوە: “لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، چوار ھەزار و ٣٨٤ سەرباز لە عێراق كوژراون، ٣٢ ھەزار و ١٨٠ سەربازی دیكەش برینداربوون”.
لەبارەی سوریاش، پێنتاگۆن دەڵێت “لە ساڵی ٢٠١٥ تاوهكو ئێستا، شهش سەربازی ئهمریكی كوژراون و ٢٨ دیكەش برینداربوون”.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە دوو رۆژ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند “حهوت ھەزار سەربازی وڵاتهكهی لە عێراق و ئەفغانستان كوژراون”.