ترەمپ بەشداری کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات

0

نوچەنێت-پێگەی هیل

سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی مانگی دیسمەبەری ناتۆ و دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ هاوتاکانی، سەردانی لەندەن دەکات.

یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لەم بارەوە دەڵێت: سەرانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کۆدەبنەوە، تاکوو سەبارەت بە کێشە ئەمنیەکانی ئێستا وداهاتووی بەردەم ئەم رێکخراوە و گرەنتی کردنی ئاسایشی یەک ملیارد کەس، گفتوگۆ بکەن.

ستولتێنبێرگ وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانینی بۆ بەریتانیا، کە میوانداری ئەم کۆبوونەوەی گرتۆتە ئەستۆ؛ گوتیشی تاکوو ئێستا رێکەوتێک بۆ رێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی ناتۆ دیاری نەکراوە.

ترەمپ، بۆ دوایین جار مانگی جانیوەری رابردوو، لە برۆکسێل لە گەڵ سەرانی ناتۆ کۆبووەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com