نوچەنێت-تاس
روسیا بۆ جارێکی دیکە لەبارەی دەستوەردانی سەربازی لە ڤەنزۆێلا هۆشداری دەدات و دەڵێت وەها دەستوەردانێک خراپترین سیناریۆی مومکینە.
سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتانی جیهان لە بارەی ڤەنزۆێلا دەخاتەڕوو و جەختیش دەکاتەوە، کە ئەم بابەتەش پەرە بە نیگەرانییەکان دەدات.
بە گوتەی ریابکۆف، دەبوایە ژمارەیەکی زۆرتر لە وڵاتانی جیهان، بەشدارییان لە دانیشتنی ڤەنزۆێلا کردبایە، ئەمەش دەبووە هۆی پێکهێنانی زەمینەی لەبارتر بۆ گفتوگۆی نێوان لایەنەکان.
دانیشتنی تایبەت بە ڤەنزۆێلا لە شاری مۆنتوویدئۆ، پایتەختی ئۆرۆگۆئە بەڕێوە دەچێت و جگە لە روسیا، ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەندامانی گروپی لیما لە ئەمریکای لاتین تیایدا بەشدارن.