نوێترین وتاری ترەمپ لەبارەی داعشەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کە تاوەکو ئێستا بەهاوکاری هاوپەیمانەکانیان توانیویانە ٦٠ سەرکردەی داعش لەناوببەن. دەشڵێت “لە ماوەیەکی نزیکدا، کۆنترۆڵکردنەوەی ١٠٠%ی خەلافەتەکەی داعش رادەگەیێنم”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە گوتەیەکەیدا لە کۆنفرانسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە واشنتۆن رایگەیاند: کاتێک چوومە کۆشکی سپی داوام لە وەزارەتی بەرگریکرد پلانێک بۆ تێکشکاندنی داعش دابنێن و بەپێی ئەو پلانە توانیان بەسەر داعشدا سەربکەون.

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند، هاوبەشەکانی هاوپەیمانییەتییەکەمان، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بەگشتی هەموو ئەو ناوچانەمان کۆنترۆڵکردوون کە لەلایەن داعش لە سوریا و عێراق کۆنترۆڵکرابوون و لە ماوەیەکی نزیکیشدا بەفەرمی کۆنترۆڵکردنەوەی ١٠٠%ی خەلافەتەکەی داعش رادەگەیێنم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com