نوچەنێت-روسیاالیوم
محمد بن عبدالرحمن آل ثانی، وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر دەڵێت، دۆحە بەم زووانە میوانداری کۆنفرانسێکی ناوچەیی لە بارەی داعش دەبێت.
بە گوتەی محمد بن عبدالرحمن آل ثانی،ئەم کۆنفڕانس ەبە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی داعش بەڕێوەدەچێت.
وەزیری دەرەوەی قەتەر جەخت لە سەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆریزم و دەشڵێت “بە بێ هاوکاری ناوچەیی، هەوڵەکان بۆ تێکشکانی تیرۆریستان ناگاتە ئەنجام”.
وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بە کۆنفرانسی مانگی ئۆکتۆبەری سالی رابردووی قەتەری کردووە و دەشڵێت “ئەنجامی ئەرێنی و باشی بە دواوە بووە”.