نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش گوتی، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو بە شێوەی فەرمی کۆتایی خەلافەتی داعش ڕابگەیەنێ.
دۆناڵد ترەمپ، گەشبینی خۆی سەبارەت بە کۆتایی یەکجاری داعش دەربڕی و گوتیشی: زیاتر لە ٥ ملیۆن کەسمان لە چنگی داعش ڕزگار کرد، بەهۆی هاوپەیمانان، داعش لە بەر یەک هەڵوەشاوەیەوە، کەس باوەڕ ناکات ئەم پرۆسەیە بەم خێراییە بگاتە ئەنجام.
ترەمپ گوتیشی، چاوەڕووانین لە ڕۆژانی داهاتوو بەشێوەی فەرمی کۆتایی خەلافەتی داعش ببیستین.
بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، داعش چیتر ناتوانێ بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی سوریا وعێراق بکات. ترەمپ هەروەها دەربارەی پاشماوەکانی داعش هۆشداری دا و گوتی “ئەم کەسانە زۆر مەترسیدارترن”.