نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیرانی دەرەوەی و نوێنەرانی وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی لە دوتوێی بەیانێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، کە قەیرانی سوریا تەنها چارەسەری سیاسی هەیە.
وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئەمریکا، میسر، ئۆردن و سعودیە، دوابەدوای کۆبوونەوەی واشنتۆن، هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی سوریا خستەڕوو.
بە گوێرەی بەیانی هاوبەشی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی، ئەم وڵاتانە بۆ پشتیوانی لە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش، لە واشنتۆن کۆبوونەتەوە.
راگەیێندراوە هاوبەشەکە جەخت دەکاتە سەر کۆتایی هێنان بە قەیرانی سوریا و دەشڵێت “رێکاری سەربازی تەنها دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات”.