ئیسرائیل باڵیۆزخانە بۆ وڵاتانی عەرەبی دەکاتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ئیسرائیل رایگەیاند، کە باڵیۆزخانەی مەجازی بۆ وڵاتانی عەرەبی کردۆتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بۆ پەیوەندی زیاتر لە گەڵ هاولاتیان و گروپە جیاوازەکانی وڵاتانی عەرەبی کەنداو، باڵیۆزخانەیەکی مەجازی بۆ ئەم ناوچە کردۆتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەشڵێت، ئەم باڵیۆزخانەەی دەرفەتی تەواو بۆ پێکهێنانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە نێوان تەل ئەبیب و هاووڵاتیانی وڵاتانی عەرەبی پێکدێنی.

جێی ئاماژەیە، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی وڵاتانی عەرەبی کەنداو، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی وڵاتی عەمانی کرد. ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئیسرائیل بەشێوەی فەرمی هیچ جۆرە پەیوەندییەکی سیاسی لە گەڵ وڵاتانی کەنداو نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com