بارزانی و باڵیۆزی سریلانکا کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق، پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و سریلانکا تاوتوێ دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦-٢-٢٠١٩، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نیرانجان ئاسۆكا ڕاناسینگی باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق كردووە.

لە دیدارێكدا، سەرۆک بارزانی و نیرانجان ئاسۆکا راناسینگ تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و سریلانکایان لە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری و گەشتوگوزار کردووە و جەختیان لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكان کردووەتەوە.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی سریلانکا لەعێراق كورتەیەكی لە ئەزموون و مێژووی وڵاتەكەی لەبواری چالاكییە ئابوورییەكان و گەشتوگوزار خستووەتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com