نێڕدەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکات

0

نوچەنێت-سومریە نیوز

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی فێبریوەری، بە مەبەستی دیدار لە گەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، گەیشتە نەجەف.

جنین هانیس پلاسچارت، نێردەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ لە گەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی کۆدەبێتەوە.

پێشتر یان کوبیچ، نوێنەری پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆتایی مانگی ڕابردوو سەردانی عەلی سیستانی کردبوو.

پلاسچارت، لە لایەن ئەنتۆنیۆ گۆترێس، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، وەک نێردەی تایبەتی ئەم رێکخراوە بۆ کاروباری عێراق دیاری کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com