نوچەنێت-رای الیوم
نوریه بن غبریط، وەزیری پەروەردە و فێرکردنی جەزائیر جەخت دەکاتە، سەر قەدەغەکردنی نوێژکردن لە قوتابخانەکانی ئەم وڵاتە.
وەزیری پەروەردەی جەزائیر دەشڵێت، ماڵەکان جێی نوێژکردنن و رێگە نادەن قوتابخانەکان ببنە جێی نوێژکردن.
ئەم لێدوانەی نوریه بن غبریط، کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتۆتەوە.
چالاکانی جەزائیری دەڵێن “نوێژ لە هەموو شوێنێک دەکرێت و تەنیا تایبەت بە ماڵەوە نییە”.
وەزیری پەروەردەی جەزائیر پێێ وایە، کە قوتابیان تەنها بۆ فێربوون ڕوودەکەنە ناوەندەکانی خوێندن و، قوتابخانە جێی فێربوون و بارهێنانە نەک نوێژکردن.