نوچە-رۆیتەرز
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی مۆسکۆ دەکات و سەبارەت بە ئێران لە گەڵ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە.
نەتەنیاهۆ لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سەرۆکی نەمسا، ئەم بابەتەی خستۆتە ڕوو.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت، دوابەدوای دیداری پێشتری لە گەڵ سەرۆکی روسیا لە پاریس و گفتوگۆکانی دواتری، رۆژی ٢١ی فێبریوەری بە فەرمی سەردانی مۆسکۆ دەکات وسەبارەت بە ئێران لە گەڵ پوتین دیدار و گفتوگۆ ئەنجام دەدات.
بە گوتەی نەتەنیاهۆ، ئیسرائیل لە هەوڵەکانی بۆ رێگرتن لە سەقامگیربوونی سەربازی ئێران لە سوریا بەردەوام دەبێت، ئەم هەوڵانەش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی لە گەڵ پوتین دەبێت..