ماکرۆن، نێوانی فەرەنسا و تورکیا تێکدەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت، رۆژێکیان وەک رۆژی نەتەوەیی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان دیاری کردووە.

ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند رۆژی ٢٤ی ئاپریلی هەموو ساڵێک، وەک رۆژی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە لایەن تورکیاوە دیاری کراوە.

ماکرۆن لە ئێوارە خوانێک لە گەڵ ئەرمەنییەکانی فەڕەنسا، ڕایگەیاند، ئێمە یەکەمین وڵات بووین کە سەرنجمان خستە سەر ئەم کۆمەڵکوژییە. ساڵی ٢٠٠١ کوشتاری ئەرمەنییەکانمان بە جینۆساید ناساند.

راگەیاندنی رۆژێک بەم بۆنەوە، پێدەچێ کاردانەوەی توندی تورکیای بەدواوە بێت.

ئەنقەرە لە بنەڕەتدا کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی تورکیا، لە ساڵی ١٩١٥ رەتدەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com