ترەمپ لێدوانێکی تازە لەسەر ئێران دەدات

0

نوچە-تەلەگراف

سەرۆکی ئەمریکا لە گوتاری ساڵانەی خۆی لە کۆنگرێسی ئەم وڵاتە و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دیموکرات  و کۆمارییەکان، تیشكی خستە سەر چەند پرسێکی هەستیار و هەڵوێستی و سیاسەتی ئەمریکای شی کردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ،٦ی فێبریوەری لە کۆنگرێسی ئەم وڵاتە ئامادە بوو و گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە بەشێکی گوتارەکەیدا، ترەمپ گوتی، چاومان بە ڕووی وڵاتێک کە دروشـمی نەمان بۆ ئەمریکا دەڵێتەوە و هەڕەشەی کوشتنی بە کۆمەڵی جوەکان دەکات، هەڵناگرین.

سەرۆکی ئەمریکا، حکومەتی ئێرانی بە رژێمێکی گەندەڵ وەسف کرد کە هەوڵی دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دەدات.

سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بە سزاکانی سەر ئێران دا  وگوتی پاییزی ئەمساڵ توندترین سزاکانمان بە سەر رژێمی ئێراندا سەپاند.

دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قەیرانی ڤەنزوێلا، پرسی کۆریای باکور، رێککەوتنی قەدەغەکردنی موشەکە نێوەندمەوداکان، شەڕی بازرگانی لە گەڵ چین و دیواری سنووری مەکسیک، تەوەرە سەرەکیەکانی گوتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمریکا بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com